ئاسایشی سلێمانی : لەژێر فشاردا تۆمەتباری چوارەمیش خۆی ڕادەستکرد

(0) / اجتماعی


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند ، دوای دەستگیرکردنی سێ کەس لەلایەن هێزەکانمانەوە لەبەرواری (٨  ٬ ۹_ ۳_ ۲۰۲۱)، بەتۆمەتی دزیکردن و ڕێگریکردن و تەقەکردن و
ڕوتکردنەوەی هاوڵاتیان وە کوشتنی کەسێکی عەرەب ،(١٢٣٢٠٢١) هەینی تۆمەتباری چوارەم  بەناوی  ( ب ، ڕ ، ش)  دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەژێر فشاردا خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کرد .

ڕونییکردەوە ، تۆمەتبارەکان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا  ناوەو ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە سەرجەمیان بەشداربونە لەداڕشتنی پلان و ئەنجامدانی تاوانەکاندا و چوار کەسبونە ، کەماوەی چەندین مانگە بەردەوامن   
لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەنددا .

ئەوەش خراوەتەڕوو ،بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەی  (٤۰٥) ڕاگیراون ،
ئەو ئۆتۆمبێل و چەکانەشی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە دەستی بەسەردا گیراوە .
هێما بەوەشکراوە ،ماندونابین و بەردەوامین  لەپێناو چەسپاندنی یاساو بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایشدا .

کامەران کەریم