دۆزینەوەی کۆمەڵێ فلووتی 12 هەزار ساڵە دەنێو خاکی فەلەستیندا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فەرهەنگ هونەر


Jun 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لێکۆلەران کۆمەڵێ فلووتی 12 هەزار ساڵەیان دەنێو خاکی فەلەستیندا دۆزیوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لایوساینس، مێژووناسان کۆمەڵێک فلووتی مێژووییان لە مەڵبەندی فەلەستیندا دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش لە ئێستا و وەکوو کۆنترین سازەکانی جیهان دێنە ئەژمار.

ڕەگەزی ئەو جۆرە فلووتانە لە ئێسقانی باڵندە ڕاوچییەکانە و لە گۆڕەپانێکی مێژوویی زۆر گەورە لەسەر خاکی فەلەستین دۆزراونەتەوە و کاتێ فووی تێدەکەی دەنگی جۆرێک باڵندەی ڕاوچی دەردەکەن.
ئەو گۆڕەپانە مێژووییە لە ڕابردووی زۆر کوندا شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی(ناتومی) بووە کە زۆربەیان ڕاوچی بوون و لە ناوچەی ڕۆژئاوای زەریای ئەتڵەس ژیاون.

هەڵبەت ئەو فلووتانە وەکوو کۆنترین ئامێری مۆسیقای جیهانی نایانە ئەژمار و پێشتر کۆنترین ئامێری مۆسیقای جیهانی کە فلووتێکی 60 هەزار ساڵەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نێئاندێرتاڵ کە دەنێو ئەشکەوتێکی مێژوویی وڵاتی ئسلوونی دوزرایەوە.

کەژاڵ حەمیدی