قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ شوێنی دروستكردنی گیاده‌رمانی داده‌خات
(0)
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەرواری (١٣-٣-٢٠٢١)، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند ، لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خان‌و، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتوه.
وتیشی، گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغده‌كرێته‌وه.
ڕونیشیكرده‌وه ،له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كان، ده‌كه‌وتوه خاوه‌ن شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له به‌كارهێنه‌رانه‌رانی به گشتی و خانمان ئه‌و جۆره ده‌رمانانه كرد، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا ده‌رمان بكڕن و به‌كاری بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه زیان به ته‌ندروستییتان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا ده‌مانه‌كاندا گیراوه و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسا دەکرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: