یەکێتی لەبارەی دیداری مەسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی وەڵامێکی توندی پارتی دەداتەوە

(0) / جهان


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سكرتارييەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی راگەیەندراوێکی لەبارەى كۆبونەوەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ككەسێک بەرپرسی کەوتنی شەنگال و ڕیفڕاندۆمە، دەىی  داواى لێبورد لە  ئیزیدییەکان و هەموو كورد قەرزارە بکات و ئەوسا کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سكرتاریەتی ئەنجومەی سەركردایەتی یەكێتی، لە راگەیەنراوێكدا وەڵامی قسەكانی ئامینە زكری، بەرپرسی دۆسیەی حکومەت‌و پەرلەمان لەبارەگای بارزانی دایەوە و رایگەیاند، هاوسەرۆکی یەكێتی، هەموو سەردەمێك ئەگەر زانيبێتی بابەتێك ئاشتى كۆمەڵایەتى ليێدەکەوێتەوەوسەقامگيرى سياسىی دروست دەکات، هيچ كات دوو دڵ نەبووە تەنانەت ئەگەر لەسەرحسابى قوربانيدانى خۆى وحيزبەكەى بووبێت، مێژووش لەسەر ئەم قسەیە شاهيدە. پێویست ناکات ناکۆکی خێزانی تێکەڵ بەبەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان بکرێت یان بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بکرێتە قوربانی ناکۆکی ناوخۆیی ئەو حیزبە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەبارەی بابەتی ئەم دانيشتنەش كە ئێستا باسێکی گەرمە، دەبێت بپرسين ئايا هەڤاڵ هاوسةرۆك لاهور كێشەی شەخسى لەگەڵ كەسێك هەیە؟ ئايا ئەوەی لەئەنجامى ريفراندۆم بەسەر كەركوك وشەنگال وخانەقين و دووزخورماتودا هات بەرانبەر بە هەڤاڵی هاوسەرۆك لاهور بوو يان بەرانبەر هەموو گەلى كوردستان؟ كێ هەبوو لەم وڵاتەدا دڵى نەشکێت،چى كوردێك ئازارى نەبينى بەهۆى خيانەتی شەنگال و ريفراندۆمە شومەکە. كەواتەكەسێک ئەم كارەى كردبێت، داواى لێبوردنێک لە  ئیزیدییەکان وهەموو ميللەتى كورد قەرزارە، ئەگەر ئەمە روويدا ئەوكات لای هەڤال هاوسەرۆک لاهور دانيشتن وكۆبونەوەش ئاساییە.

شیاوی ئاماژەیە، ئەمڕۆ، ئامینه‌ زکری بەرپرسی دۆسیەی حکومەت‌و پەرلەمان لەبارەگای بارزانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسیویه‌تى:"ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر مەسەلەی دانیشتنی جەنابی سەرۆک بارزانی‌و کەسێک لەحزبێکی دیکە دەکرێت، سەرەتا دەبێت بڵێم جەنابی سەرۆک هەموکات، هەموو سەردەمێک ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە، سەقامگیریی سیاسی دروستدەکات، هیچکات دودڵ نەبوە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حسابی قوربانیدانی خۆیی‌و حزبەکەشی بوبێت، مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاهێدە".

هه‌روه‌ك له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا پرسى 16ى ئۆكتۆبه‌ر جارێكى دیكه‌ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتوه‌ ((لەبارەی بابەتی ئەم دانیشتنەش کە ئێستا باسێکی گەرمە، دەبێت بپرسین ئایا سەرۆک بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ کەسێک هەیە؟ ئایا ئەوەی لەکەرکوک‌و شانزەی ئۆکتۆبەر کرا بەرامبەر سەرۆک بارزانی بوو یان بەرامبەر بەهەموو گەلی کوردستان؟ کێ هەبوو لەم وڵاتە دڵی نەشکێت، چ کوردێک ئازاری نەبینی بەهۆی شانزەی ئۆکتۆبەر؟))

له‌كۆتاییشدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "کەواتە کەسێک ئەم کارەی کردبێت داوای لێبوردنێک لەهەموو خەڵکی کوردستان‌و گەلی کوردستان قەرزارە، ئەگەر ئەمە ڕویدا ئەوکات دانیشتن‌و کۆبونەوەش ئاساییە".