ڕژێمی زایۆنی، تاوانباری سەرەکی هێرشەکەی سەر کەشتی بازرگانی ئێران

(0) / جهان


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:


بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی جوگرافیایی و چۆنیەتی بە ئامانج گرتنی کەشتی "ایران شهرکرد" ، یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان ئەوەیە کە ئەم کردەوەی تیرۆریستییە لەلایەن ڕژێمی زایۆنی ئەنجامدرابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەواڵنێری نوور نێوز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی تیمی تەکنیکی لێکۆڵینەوە لە پاشماوەکانی هێرشکردنە سەر کەشتی بازرگانی "ایران شهرکرد" زانیاری ئەوەی دەستکەوت کە تێوەگلانی ڕژێمی زایۆنی لە ئەم کردەوەی تیرۆریستییە ئەگەرێکی بەهێزە.
کەشتی کانتینر هەڵگری " ایران شهرکرد" کە سەر بە کۆمپانیای کەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی مانگی ڕەشەمە لە ڕێڕەوی جووڵەی خۆی لە ئێران بۆ ئەورووپا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای مەدیتەرانە بەهۆی بەرکەوتنی تەقینەوەیەک گڕی کرت.
ئەو کارناسە لە چاوپێکەوتنەکەدا  بە ئاماژە کردن بە پێکدانی تەقەمەنییەکان لە بەرزایی بە ژمارەیەک لە کانتینرەکان کە لە سەرووی کەشتییەکەدا بوو، بەبیری هێنایەوە؛ دەکرێت ئەو تەقینەوەیانە لە کەرەستەیەک کە فڕی بێت تەقێندرابن.
ناوبراو وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی جوگرافیایی و چۆنیەتی بە ئامانج گرتنی کەشتیەکە، یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان ئەوەیە کە ئەم کردەوەی تیرۆریستییە لەلایەن ڕژێمی زایۆنی ئەنجامدرابێت.