لە سلێمانی سکچوون و ڕشانەوەی سەخت بڵاوبووەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ڕەشانەوە سکچوون


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی هاتنی گەرماوە رۆژانە زیاتر لە 200 منداڵ بەهۆی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکەن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان باس لەوە دەکات،  لەو ژمارەیە 25 بۆ 30 منداڵیان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە دەبێت و ئەوانی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر دەنێردرێنە ماڵەوە.

کامەران کەریم