عەرەبستان بە بۆنەی کڕینی چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ، ڕووبەڕووی ڕخنەگرتنی توندی سەرۆکی یوفا دەبێتەوە
/
ورزش
/
زایەڵە
عەرەبستان
تۆپی پێ
یوفا
زایەڵە ـــ سەرۆکی سەندیکای تۆپی پێ ئەورووپا، ڕەخنەی توند و تێژی لە عەرەبستان گرتووە بە هۆی کڕینی چەندین یاریزانی ئەستێرە و بەناوبانگ و ڕاوێژێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەو یانەیانە.
ئەلێکساندر چفرین دەڵێت: هیچ مەترسییەک لەلایەن یانەکانی عەرەبستانەوە کە لەم دواییانەدا دەستیان داوەتە کڕینی یاریزانانی ئەستێرە و بەناوبانگی جیهانی، لەسەر یانە ئەورووپاییەکان کاریگەر نییە و نابێتیش.
لەم وەرزەدا خاوەنی تۆپە زێڕەکان، لەوانە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتێگالی و کەریم بێنزمای فەڕنسەیی بە پێی واژۆ کردنی بۆندگەلێک بە بڕی پارەی سەدان ملیۆن دۆلارەوە بەرەو لیگی عەرەبستان کۆچیان کردووە.
چێفرین دەڵێت: بابەت تەنیا بابەتی ئابووری و پارە نییە ئەوەی ڕاستی بێ یاریزانەکان دەیانهەوێت لە پێشبڕکێیە گەورەکاندا سەرکەفن بێگومان کێبەرکێ ڕاستەقینە لە ئەورووپادایە.
شایانی ئاماژەیە ئەو یاریزانانەی کە ناوبراون هەرکامەو زیاتر لە 35 ساڵ تەمەنیانەتی.
تێبينيێك بنێرە: