ڕاگەیاندنی کاتی، 2 یاری دۆستانەی نێوان تۆپی پێ خانمانی ئێران و ڕووسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران ڕووسیا


Jun 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ خانمانی ئێران ڕێکەوتی 21ی پووشپەڕ بۆ بەڕێوەبردنی دوو دیداری دۆستانە دەڕوات بۆ وڵاتی ڕووسیا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ خانمانی ئێران بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی (فیفا دیی) و بەرانبەر بە تیپی نەتەوەیی خانمانی ڕووسیا ڕێکەوتی 21ی پووشپەڕی 1402، دەڕوات بۆ وڵاتی ڕووسیا.

یەکەمین دیداری ڕێکەوتی 14ی جوولای (ڕۆژی هەینی 23 پووشپەڕ) لە شاری کازان و دیداری دووهەم 18ی جوولای (سێشەمە 27ی پووشپەڕ) لەشاری موسکۆدا بەڕێوە دەچێت.

ئەو دیدارە بە مەبەستی ڕاهێنانی و ئامادەبوونی تیپی نەتەوەیی ئێران بۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئۆڵۆمپیک کە بڕیارە مانگی گەڵاڕێزان بەڕێوەدەچێت، ئەنجام ئەبێت.