هەواڵێکی گرنگ لەبارەی کەشوهەواوە
/
کردستان
/
زایەڵە
کەشوهەوا
سلێمانی
زایەڵە - ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی وبومەلەرزەزانی سلێمانی لە لێدوانێکيدا رايگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە ھەرێمی کوردستان و سلێمانی کردووە، کە ھۆکارەکەی بەھۆی کاریگەربوونی ناوچەکە بە بای رۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە و وایکردووە کە تۆز و خۆڵ ڕووبکاتە ناوچەکە و شەپۆلی خۆڵبارین دروست ببێت.
ڕاشیگەیاند: بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە و لە ڕۆژانی داھاتووشدا جارێکیتر شەپۆلی خۆڵبارین دەست پێدەکاتەوە و دەشڵێت، پلەکانی گەرمای ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزمترە و ئەمەش ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی بای ڕۆژئاوا و دروستبوونی خۆڵبارین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: