ئەمریکا ئامادەیە بۆ لێکدانەوەی دۆخی ڕووسەکان بۆ بەشداری ئۆڵۆمپیک و پارئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا


Jun 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ ئەمریکا پێشنیاری لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک (IOC) لەبارەی بەشداری ڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک و پارئۆڵۆمپیک دەخاتە بەر لێکدانەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی Espnus، لێژنەی ئۆڵۆمپیک و پارئۆڵۆمپیکی ئەمریکا (usopc) بێ هیچ مەرج و ئەگەرێک پاڵپشتی خۆی لە وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان ڕاگەیاندووە، بەڵام بێگومان پلانی IOCیش لەبارەی دۆخی بێلایەنی ئامادەبوونی وەرزشوانەکان بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024 لەبەرچاو دەگرێت.

ژن سایکس سەرۆکی Usopc پاش ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی: بەڕای ئێمە کێشەگەلێکی زۆر بوونی هەیە و ئێمە بە دڵنیاییەوە لە بایەخەکانی ئۆڵۆمپیک و وەرزشوانەکانیش پاڵپشتی دەکەین و ئەو دەرفتە بە IOS ئەدەین کە هەموو خاڵەکانی وەرگرتن بە باشی، شی کاتەوە و بگاتە پەو قەناعەتە کە ئەو وەرزشوانانەی کە بەڕاستی لە دۆخێکی بێلایەندا چالاکییان نواندووە و لەشەڕی ئوکرایندا هیچ ڕۆڵێکیان ئەگێڕاوە، بەشداری پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی و ئۆڵۆمپیکیش بکەن