لێکدانەوەی وەرگرتنی زۆرانبازە ڕووسیەکان لە جامی جیهانی 2023 ێدا و لە لایەن سەندیکای جیهانیەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا جامی جیهانی


Jun 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نووسینگەی سەندیکای جیهانی وەرزشی زۆران لەبارەی وەرگرتنی ڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی 2023، باس و وت و وێژیان ئەنجام داوە و بیر و بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە.

میخائیل مامیا شویلی سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ڕووسیا دەڵێت: نووسینگەی سەندیکای جیهانی زۆران(UWW) هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەندی بێت لەگەڵ وەرگرتنی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ هەموو پێشبڕکێیەکانی ژێر چاودێری ئەو ڕێکخراوەیە، لێکی دەکاتەوە و دەیخاتە بەر باس. هەروەها پاڵپشتی هەنێ وڵات بۆ وەرگرتنی بەراینامەی وەرزشوانەکانیش دەخاتە بەر لێکدانەوە. مامیا شویلی وتیشی: ئەندامانی نووسینگەی UWW جارێکیتر لەبارەی بابەتەکانی وەرگرتنی وەرزشوانە ڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیەکان باس و وت و وێژیان کردووە و هەروەها ڕایشیانگەیاندووە کە وەرزشوانەکان دەتوانن لە دۆخێکی بێلایەندا درێژە بدەن بە پێشبڕکێیەکان و بۆ هەرکامە لە وەرزشوانەکان و ئەندامانی فەنیش مەرجێکی تایبەتیان دابین کردووە.

سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئاسیا وتیشی: هەموو ئەم مەرج و بابەتانە بۆ جامی جیهانی داهاتوو دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت و ئێمە لە حاڵی ئامادەبوونداین و ڕاوێژکاریەکانی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیکیش بوونی هەیە و بێگومان بەڕێوەدەچێت و هیوادارین بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی تەبەرستان بکەین.