مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی


Jun 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لە وڵاتی سوید کرد و داوای کرد کە هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.

مەسرور بارزانی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی بە رەگەز عێراق لە وڵاتی سوید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی "سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان".

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا کەسێکی بە رەگەز عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە بەردەم مزگەوتی ستۆکهۆڵم لە پایتەختی سوید، لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سووتاند.