ژرژ ژسۆس دەبێتە ڕاهێنەری یانەی ئەلهیلالی عەرەبستان
(0) /
زایەڵە ـــ ژرژ ژسۆس ڕاهێنەری 68 ساڵەی خەڵکی پورتێگال وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی ئەلهیلالی عەرەبستان هەڵبژێردراوە.
یانەی ئەلهیلال زۆر بەداوای گواستنەوەی(مورینیو) و (ئالگری)دا بوو، بەڵام ڕووبەڕووی ڕەتی پێشنیار لە لایەن ئەو دوو ڕاهێنەرە بوویەوە، کەوابوو (ژرژ ژسۆس) ڕاهێنەری تیپی ئەلهیلالی لە ئەستۆ گرت و پێشتریش لە ساڵەکانی 2018دا ڕاهێنەری هەمان تیپی لە ئەستۆ گرتبوو.
ناوبراو لە وەرزی ڕابردوودا و لە کێبەرکێ لەگەڵ (گالاتاسرای)دا توانیبووی پلەی تیپەکەی تا قارەمانی سۆپەرجامی تورکیا بەرز کاتەوە.
ئەو ڕاهێنەرە پورتێگالیە پاش کۆتاهاتنی کار و چالاکی لە وڵاتی تورکیا سەرنجی فیدراسیۆنەکانی بەڕازیل و عەرەبستانی بۆ خۆی ڕاکشا.
ئامادەکردن: کەژال حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: