قائیمقامیەتی سلێمانی مۆتێل بانی خێڵان دادەخات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی مۆبایل بانی خێڵان


Jul 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبەشەکانەوە مۆتێل بانی خێڵانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود داخست و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە. 

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم