تاران: هێرشی سەر عەین ئەسەد گوماناوییە

(0) / جهان


Mar 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە سەقامگیری عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتا دانشتنی خۆیدا لەگەڵ میدیاکان لە ساڵی ١٣٩٩ ی کۆی هەتاوی وتی: هێرش کردنە سەر عەین ئەسەد گوماناویە و داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە بە روونی بکەران و بریاردەران بدۆزێتەوە.

جەختیشی کرد کە  سەقامگیری عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە. ئەو کەسانەی خوازیاری عێراقێکی ناسەقامگیرن، نایانەوێ ناوچەکە رووی سەقامگیری و ئارامی بەخۆیەوە ببینێ.