قارەمانی وەرزشی ڕاکردنی 1500 مەتری جیهان، بەشداری جامی جیهانی 2023 لەدەستداوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش جامی جیهانی ڕاکردن


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ جیک وایتمەن، وەرزشوانی ئیتالی ڕایگەیاندووە کە بەشداری پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی 2023ی بوداپێست ناکات.

جیک وایتمەن بە هۆی گەزندیتوویی لاقیەوە کە لەسەرتاکانی ساڵێ کە تێداین و لە کەمپێکی تایبەت بە فێرکاری لە ئەفریقای باشووردا تووشی بووە، ناتوانێت بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی 2023 بوداپێست بکات. بە پێی وتەی ئەو وەرزشوانە تا دەسپێکی پێشبڕکێیەکان، کاتی پێویستی نییە بۆ ئەوەی کە بێتەوە سەر فۆرم.

قارەمانی ڕاکردنی 1500 مەتری جیهان دەڵێت: بە هۆی گەزنێک کە لە مانگی فێڤرییەدا تووشی بووم، بەداخەوە ناتوانم بەشداری پێشبڕکێیەکانی جیهانی بکم و قەبووڵ کردن و ڕاهاتن لەگەڵ ئەم بابەتە  کارێکی زۆر دژوارە و پێم ئەستەمە. ئێستاکە لەسەر ئامادەبوونی لەشم  بۆ پێشبڕکێیەکانی ساڵی 2024 کاردەکەم تاکوو بتوانم دیسان باشترینی خۆم پێشکەش بکەم.

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی