باڵەی خوار 16ساڵ تەمەنی ئاسیا/ سەرکەفتنی ئێران بەرانبەر بە ئوزبکستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە کچان خانمان


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باڵەی خوار 16 ساڵ تەمەنی کچانی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا بەرانبەر بە ئوزبکستان گەیشتە بەرتری و سەرکەفت تاکوو بۆ بەدەستهێنانی پلەی پێنجم ئەمڕۆ لەگەڵ قەزاقستان پێشبڕکێ بدات.

یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی کچانی تەمەن خوار 16 ساڵی ئاسیا ڕێکەوتی 10 تا 17ی پووشپەڕ لە شاری هانگژۆی چیندا بەڕێوەدەچێت. 
تیپی نەتەوەیی ئێران بەرانبەر بە تیپی ئوزبکستان بە ئاکامی 3 بەر 0 یارییەکەی بردەوە.

تیپی نەتەوەیی باڵەی کچانی ئێران ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە 17ی پووشپەڕ کاتژمێر 15:30 بە کاتی تاران بۆ بەدەستهێنانی پلەی پێنجمی ئەو پێشبڕکێیانە لەگەڵ قەزاقستان دیداریان هەیە.

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی