تلگراف: کەس لە گەڕانەوەی ڕووسەکان تووڕەنیە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیا بەناوبانگەکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندە کە هیچکەس بە هۆی گەڕانەوەی ڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی گرەندئسلمی ڤیمبلدون تووڕە نییە.

جێرمی ڤیلسۆن ڕۆژنامەوانی گۆڤاری بەناوبانگی بەریتانیا بەشێک لە گوتارنامەکەی خۆی تایبەت داوە بە کاردانەوەی خەڵکی سەبارەت بە گەڕانەوەی تێنیسۆرە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی گرەندئسلمی ڤیمبلدونی 2023. ئەو گوڤارە بە سەردێڕی(ڕووسەکان گەڕاونەتەوە بۆ ڤیمبێلدۆن و هیچکەس لەوبارەوە تووڕە نییە) و ڤیلسۆن بە پێی بیر و بۆچوونی یاریزانەکان و هەروەها هەستی خۆی لەوباوەڕەدایە کە هەموو کەسێ لە بینینی گەڕانەوەی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی ڤیمبێلدۆن زۆر خوشحاڵن.

ڤێلسۆن دەڵێت:( هاواری گەڕانەوەی ئەوان زۆر کز و لەسەرخۆ بوو و ئەمە پیشاندەری ئەوەیە کە هەوادار و لایانگرانی وەرزشی تێنیس لەشاری لەندەن کۆ بوونەتەوە تا بینەری تێنیسێکی جوان بن نەک شتێکی دیکە.

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی