زیادبوونی جمووجووڵە گوماناوییەکانی ئەمریکا لە سنووری سووریا

(0) / جهان


Mar 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ھەواڵی جێگیر بوونی دەیان زرێپۆشی ئەمریکی لە باکووری سووریا بەتایبەت ناوچەی حەسەکەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر لە ٤٠ ھامەری ئەمریکی کە ھەڵگری ئامێرەلۆجستیکییەکان و چەکی جوراوجۆر بوون لە ڕێگای سنووری سیمالکاوە لە ھەولێرەوە ھاتنە نێو خاکی سووریا.

ئەم سەرچاوە لە وتوووێژێک لە گەڵ ماڵپەڕی مەعلومە ڕایگەیاند لە سێ ڕۆژی ڕابردووەوە جمووجووڵی نائاسایی سەربازە ئەمریکییەکان لە سنووری نێوان سووریا وعێراق (ناوچەی کوردستان) دەبینرێت و فڕۆکە ئەمریکییەکانیش ھەموو ڕۆژێ لە سەر گوندە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەفڕن.

پێشتر نازم ئەلشەمری جێگری سەرۆکی ھاوپەیمانی "الجبھە العربیە" لە کەرکوک داوای ڕووبەڕوبوونەوەی لە گەڵ جمووجووڵە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ناوچەکانی کوردستان کردبوو.