یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی چاك بووەوە
(0) /
زایەڵە - تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیەی هەفتەی رابردوو وەك یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگای سلێمانی راگەیەندرا، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە چاك بووەوە و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگاری سلێمانی، ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنە بوو، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی باری تەندروستی، ئەمرۆ لەلایەن بەرێوبەر و پزیشك و ستافی نەخۆشخانەی شار بەچەپكەگوڵە ماڵئاوایی لێكرا و ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: