وەزیری کشتوکاڵ: سەوزەی ئەم جووتیارە بکڕن شایەنی خوانی هەموو ماڵێکە

(0) / / کردستان / زایەڵە کشتوکاڵ جووتیار خوان سەوزە


Jul 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری کشتوکاڵی هەرێم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سەوزەی ئەم جووتیارە بکڕن، پاک و جوانە و شایەنی سەر سفرە و خوانی هەموو ماڵێکە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ ئەم وێنانەی بڵاوکردوونەتەوە و دەڵێت، دوای سەردانێکی بۆ شاری سلێمانی، لەکاتی گەڕانەوەیدا سەردانی کێڵگەی جووتیارێکی نموونەیی کردووە کە لەسەر 10 دۆنم زەوی "لەسەر رێگەیەکی سەرەکی" سەوزە دادەچێنێت. داواش لە خەڵک دەکات، بازاڕی خۆیان لای ئەو جووتیارە بکەن، "چونکە بەڕاستی سەوزەیەکی زۆر پاک و جوان بەرهەمدەهێنێت، کە شایەنی ئەوەیە لەسەر سفرە و خوانی هەموو ماڵێک بێت.

 

کامەران کەریم