دەیان هەزار هاووڵاتی لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بێبەش دەكرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە بەشەخۆراک هاوڵاتی برسیەتی ئابووری


Jul 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانیی عیراق بەشەخۆراكی مانگانەی هەزاران خێزانی خاوەن داهاتی بەرز، دەبڕێت كە ژمارەیان دەیان هەزار كەس دەبێت.

فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی ئەو كەسانەی كە داهاتی مانگانەیان لەدوو ملیۆن دینار زیاترە، بەشەخۆراكی 13 هەزارو 741 خێزان بڕدرا، كە ژمارەیان 57 هەزارو 531 كەس دەبێت.

ئیبتیهال هاشم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەكە رایگەیاندوە، لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكانەوە بەردەوامین بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری تایبەت بە بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی ئەو كەسانەی كە داهاتی مانگانەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە، بۆ ئەو مەبەستەش وردبینی لە دۆسییەی سەرجەم هاووڵاتیان دەكەین كە لەلایەن وەزارەت و دامەزراوەكانەوە ئاڕاستەمان دەكرێت و هەر كەسێك داهاتی مانگانەی لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت، راستەوخۆ بەشەخۆراكی خێزانەكەی دەبڕین.

کامەران کەریم