لە ماوەى چوار ڕۆژدا شەش حاڵەتی خۆکوشتن لە دهۆک تۆمار کرا

(0) / / اجتماعی / هەرێمی کوردستان خۆکوشتن دهۆک


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەنیا لە ماوەی 4 ڕۆژدا، شەش حاڵەتی خۆکوشتنی گەنجان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ڕووداوەکانی خۆکۆشتن لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە نێو گەنجان ڕوو لە زیاد بوونە و لە ماوەی چوار ڕۆژ شەش حاڵەتی خۆکۆشتن لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک تۆمار کرا.

لەوان گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ، بە پەت و لە چێشتخانەی ماڵەکەی خۆیاندا خۆی خنکاندووە و  کۆتایی بە ژیانی  هێناوە.

هاوکات لە کەمپی قادیا لە سنوری قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک گەنجێکی ئێزدی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ڕۆژی پێنجشەممە و کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی سەلما سەعید لە کەمپی بێرسڤێی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک خۆی خنکاند

دوو ڕۆژی پیش ئەوەش دوو کچ و کوڕێکی تڕ لە دهۆک خۆیان کوشت

هێشتا بەرپرسانی حکومی هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن  لە هەرێمی کوردستان نەداوە.