سێ کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی شارەزوور - سەیدسادق گیانیان لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە سەیدسادق شارەزوور هاتوچۆ ڕووداو


Jul 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی شارەزوور - سەیدسادق روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
 
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی شارەزوور ڕایگەیاند، رووداوەکە لەنزیک چەمی تانجەرۆ بووە، هەشت بریندار گەیێندرانە نەخۆشخانەی شارەزوور، شەش کەسیان بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کران. گوتیشی، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئەندامانی یەک خێزانن.
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە کە خۆی کارمەندە لە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە شارەزوور، ئەو کەسانەی گیان لەدەستداوە ژن و پیاوێک و منداڵێکن.