وەردەکاریی یپێشنیارە سەیر و سەمەرەکی عەرەبستان بۆ ئێمپاپێ

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان سەعودی ئێمپاپێ


Jul 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ میدیا فەڕنسەییەکان وەردەکارییەکانی پێشنیارە سەیر و سەمەرەکەی یانەی ئەلهیلال بۆ پاری سێن ژێرمەن و بۆ گواستنەوەی ئێمپاپێ ئاشکرا  دەکەن.
 
بە پێی ڕاپۆرتەکانی میدیا فەڕنسەییەکان یانەی ئەلهیلال ئامادەیە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بداتە پاریس و مووچەی 400 ملیۆن یۆرۆیشی بێشنیار داوە بەو ئەستێرە فەڕنسەییە.
 
گرێبەستە پێشنیارییەکەی ئەلهیلال 2 ساڵەیە و مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆیی ڕێک وەکوو مووچەکەی ڕۆناڵدۆی پێشنیار کردووە بۆ گواستنەوی ئێمپاپێ.
 
یانەی پاری سێن ژێرمەن تا بەرواری 31ی جوولای(10ی گەلاوێژ) دەرفەتی داوە تا ئێمپاپێ بڕیاری خۆی دەرکات و گرێبەستەکەی دیسان دووپات کاتەوە. ئەگینا ئەوا لەگەڵ یانەی سعوودیە ڕێکدەکەوێت.
یانەی ڕێئالی مەدرید خوازیاری سەرەکی ئێماپێیە و وادیارە ئەو ئەستێرە فەڕەنسەیشە دەیەوێت لەگەڵ ڕێئاڵ ڕێککەوێت.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی