گەشتێک لە لەیەن گرووپی شاخەوانی پایتەخت بۆ سەر لووتکەی شاخی کایسا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخڕەوی گرووپی پایتەخت


Jul 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ‌ هەینی بەرواری ٢١-٧-٢٠٢٣ گەشتی ئەم هەفتەیەی ماڵە گەورەکەی گروپی شاخەوانی پایتەخت بۆ چیای سفین لووتکە شاخی کایسا کە بەررزیەکەی لەسەر ڕوی دەریاوە دەگاتە ١٩٧٤ مەتر، ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەڕۆیی پایتەخت؛  کاتژمیر ٣ ی بەیانی گرووپی پایتەخت دەستی کرد بەشاخڕەوی  و کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بە سەرکەوتووییەوە کۆتاییان بەگەشتەکە هێنا.
 گرووپی شاخەڕۆیی پایتەخت ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەو گەشتە بە سەلامەتی کۆتایی پێهاتووە.