بلۆمبێرگ: بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە دیناری عێراقی سه‌دا 17ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه
/
اقتصادی
/
زایەڵە
بلومبێرگ
ئەمریکا
ئابووری
دینار
زایەڵە - تۆڕی بلۆمبێرگی ئابووری ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌سه‌ر 14 بانكی عێراقیدا سه‌پاندوویه‌تی، دیناری عێراقی سه‌دا 17ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
تۆڕی بلومبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بانكی فیدراڵی ئەمه‌ریکا هیچ ئاماژەیەکی نه‌خستۆته‌ڕوو كه نیازی زیادکردنی بانکی عێراقی بێت بۆ لیستی سزاکانی، به‌ڵام بەدوور نازانرێت بانکی فیدراڵی ئەمریکا ئەو سزایانە زیاد بکات کە هەڕەشە لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات ده‌كات.
به‌گوته‌ی بلۆمبێرگ، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌نگۆی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تگوزاری بانكه سزادراوه‌كان سوودمه‌ندبوون به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان له‌ده‌ستچوو و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
تێبينيێك بنێرە: