جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێلی به‌رپرسان ده‌كرێت به‌ 3 تا 5 ملیۆن

(0) / / عراق / زایەڵە لیوا ڕەسول جام ڕەش عێراق ناوخۆ


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ عەبدوڵا لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كه‌ ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی مەرجەكانی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێلی پەسەندكرد، لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە كە لە وەزارەتی ناوخۆ پێكهێنرا.

 وتیشی: وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل دەکاتە پارە و بەرزترینی دەگاتە ٥ ملیۆن دینار، بڕیارەکە ئۆتۆمبێلی سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیر و پەرلەمانتاران دەگرێتەوە.

بۆهه‌مان مه‌به‌ست وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی جامەکانیان بەڕێژەی ٥٠٪ رەش دەکرێت دەبێت پێنج ملیۆن دینار بدەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی جامەکانیان بەڕێژەی ٤٠٪ رەش دەکەن پارەکەی دەگاتە سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار و رێژەی ٣٠٪ش پارەکەی دەگاتە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، ئەو بڕیارە ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامەکانیان و وەزیر و بریکارەکان و ھەروەھا سەرۆکی دەستەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان و راوێژکاران دەگرێتەوە