پێنجوێن: لە سنوری گەرمك چوار کورەی خەڵوز کردن تێکدران
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنورەکەیان ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز لە سنوری گوندی ( شێرە )ی سەر بە ناحیەی گەرمك هەستان بە تێکدانی چوار کورەی خەڵوز کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەڵوزی تێدا دەکرا ، بەڵام هیچ کەسێك دەستگیر نەکراوە .
پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: