ئەستێرەی مەنچێستێر سێتی بە شێوازێکی فەرمی لەگەڵ ئەلهلالی عەرەبستان ڕیککەوتن

(0) / / ورزش / زایەڵە مەنچێستێر ئەلهلال عەرەبستان


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یانەی مەنچێستێر سیتی هەواڵی لە گواستنەوەی نێوانکاری ئەلجەزایری بۆ ئەلهێلالی عەرەبستان داوە.

یانەی مەنچێستێر سیتی ڕایگەیاندووە (ڕیاز موحرەز) ئەستێرەی ئەلجەزایری خۆی، بە گرێبەستێکی 4 ساڵەوە پەیوەندی بە ئەلهێلالی عەرەبستانەوە گرتووە.

یانەی سعوودی بۆ گواستنەوەی موحرەز بڕی پارەی 30 ملیۆن پۆندی داوەتە مەنچێستێر سیتی. 
پێشتر هەموو ڕێککەوتنەکان بەڕێوەچووبوو و تەنیا ڕاگەیاندی فەرمی ئەو گواستنەوە ئەنجام نەدرابوو.

موحرەز لە ساڵەکانی 2017 بۆ 2023، 145 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داوە و سەرجەم 43 گوڵیشی تۆمار کردووە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی