دانیشتوانـی قـەزای سەیدسـادق و خاوەنـی مۆلیـدە ئەهلییـەکان ئاگادار دەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سەیدسادق


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئاشکرایکرد: ئاگاداری هاووڵاتیانی قەزاکەمـان دەکەیـن، لە هەبـوونی هـەر کێشە و گرفتێک لەکاتـی پێدانـی کارەبـای مۆلیـدەی ناو گەڕەکـەکان دەتوانـن پەیـوەنـدی بکـەن بە لیژنـەی مۆلیـدە ئەهلییەکـانی قائمقامیـەتـەوە .

(07501061274 - 07501659612 - 07501567190)    

ئاگاداری سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو قەزاکەمان دەکەین، کە بەبـێ ئاگاداری لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکـانی قائمقامیەت (جۆزەیی کارەبایی) بۆ هیج هاووڵاتیەک نەبەستن و پابەندی ئەو ڕێنمایانەبن کە بۆیـان دیاری کـراوە، وە ئەو مۆلیـدانـەی کـە چەنـد جارێـک بەهـۆی کەم تەرخـەمـی ئاگادارکـراونەتـەوە و سـزای مـاددی دراون، لە کـاتی دووبارە بوونەوەی کەم تەرخەمیان لە پێدانی کارەبای مۆلیدەی ئەهلی بە هاووڵاتیـان، بڕیـاری لابـردنـی دەدرێـت و مۆلیـدەیەکی تـر ئەهلی لە شوێنەکەی دادەنرێت. 

  کامەران کەریم