وەزیری تەندروستی هەرێم روونکردنەوە دەدات لەبارەی بوونی شروبێکی مەترسیدار
(0) /
زایەڵە - وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر دەرمانێک لە جیهاندا مەترسیی دروستبکات و بەکارهێنانی قەدەغەکرابێت گەر لە هەرێم هەبێت رادەگیرێت.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:،ئێمە هەموو هەواڵێک لەبەرچاو دەگرین، کاتێک هەواڵێک بڵاودەبێتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری ئاگاداردەکەینەوە، لەلایەن ئەوانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت ئەگەر هەبێت پشکنینی بۆ دەکرێت گەر پێویستیش بکات بەکارهێنانی رادەگرین.
ئەوشی خستەروو: لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری بەدواداچوون بۆ ئەو دەرمانە دەکات کە باسلەوەدەکرێت کە ژەهری تێدابێت، هەر دەرئەنجامێک هەبوو لەو بارەیەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاویدەکەینەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: