هەر هۆڵ و ناوەندێکی وەرزشی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبێت دادەخرێت
(0) /
زایەڵە - لیژنە هاوبەشەکان بەردەوام سەردانی مەلەوانگەو گێم سەنتەرو هۆڵ و یاریگا وەزشییەکان دەکات و لە جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەتەندروستییەکان دەکۆڵێتەوە.
کامەران عومەر رەشیدسەرۆکی لیژنەی مەلەوانگەو ناوەندە وەرزشییەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:لیژنەکەیان لە نوێنەری وەرزش و تەندروستی و ئاسایش و چاودێری بازرگانی پێکهاتووەو لە مەلەوانگاکاندا لە مەرجە تەندروستییەکان دەکۆڵنەوە بەتایبەت کارتی تەندروستی سەرپەرشتیار و راهێنەرەکان و بڕ و ڕێژەی (PH) و کلۆر لە ئاوەکەدا، لەکاتی کەمتر یان زیاتر لە رێژەی دیاریکراو رێکاری توند لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرینەبەر، چونکە کاریگەری خراپی لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە مەلەی تێدا دەکەن.
وتیشی: لە یاریگاو جێم سەنتەرو تەواوی ناوەندە وەرزشییەکان چاودێری نرخ و مەرجە تەندروستییەکان دەکەین، رێگەنادەین هیچ ناوەندێکی وەرزشی پابەند نەبێت بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە.
سەرۆکی لیژنەی مەلەوانگەو ناوەندە وەرزشییەکان ئاماژەی بەوەش کرد: کە هەر شوێنێک کاری تێدا بکرێت دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت و سەرپەرشتیارو راهێنەرو کارمەندەکانی کارتی تەندروستییان هەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: