ناحیەی خورماڵ دەکرێتە قەزا
(0) /
زایەڵە - لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە ،دوای ئەوەی دانیشتوانی خۆشەویستی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بەقەزاکردنی ناحیەکەیان بەرز کردەوە، ڕ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن.
لەسەر فەرمانی جەنابیان، لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣ ەوە وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: