یەکشەمەی داهاتوو لەهەڵەبجە زەوی دابەش دەکرێت

(0) / / کردستان / zayeLe heLebce هەڵەبجە کوردستان


Nov 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوی.

سەرۆکایەتی شارەوانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئاگاداری کەسووکاری شەهیدان دەکەینەوە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 17ی تشرینی دووەم، لە هۆڵی حاجی ئەختەر ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوییەکانیان.

شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە: کەسی ئامادەبوو پێویستە پێناسی شەهیدان و کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی پێ بێت، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەند دەبن بەمەرجێک پێشتر وەک وارسی شەهید سودمەند نەبوبن بەڵام بەشێوەی تیروپشک دابەشکردنەکە دەبێت.

کامەران کەریم