باخی گشتی هەڵەبجە نۆژەن دەکرێتەوە و بودجەیەکی مانگانە جێگیریش بۆخزمەتکردنی دادەنرێت
(0) /
زایەڵە - ئەندازیار سلام بلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بەمەبەستی لەنزیکەوە زانینی کێشەو گرفتەکان و چارەسەرکردنیان، سەردانی باخی گشتی شارەکەی کرد و بڕیاریدا بودجەیەکی مانگانەی جێگیر بۆخزمەت کردن و پەرەپێدانی ئەم باخە دیاری بکات.
هاوکات ستافێکی هونەری و ژمێریاری ڕاسپارد بەنۆژەنکردنەوەی ئەم باخە و بەخشینی سیمایەکی جوان پێی.
ئەمە و باخی گشتی هەڵەبجە مێژویەکی دێرینی هەیە و یەکێکە لەهێماکانی شارەکە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: