٦٠٠ ملیۆن دینار ئامێری پزیشکی و پێداویستی ئیداری بۆنەخۆشخانەی بیارە تەرخان دەکرێ

(0) / / کردستان / زایەڵە هەورامان بیارە کاوە شێخ عەلی


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی راگەیاند: لیژنەی بەدواداچوونی پارێزگا سەردانی پڕۆژەی دابینکردنی ئامێری پزیشکی و نەشتەرگەری و پێداویستی ئیداری بۆنەخۆشخانەی بیارە کرد، کە پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای میدبرەین جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی:  بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە ساڵی ٢٠٢١ بە گوژمەی ٦٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.

کامەران کەریم