چەندین وەرزشوانی خەڵکی ڕووسیا پاش بایکۆتەکان ئێقامەی خۆیان گۆڕیوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕووسیا وەرزش


Aug 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کۆئەژماری وەرزشوانە ڕووسەکان کە بە هۆی بایکۆتکردنی جیهانییەوە ئێقامەی خۆیان گوڕیوە ڕاگەیندرا.

وەزارەتی وەرزشی ڕووسیا ئاشکرا دەکات کە چەندین وەرزشوانی نیشتمانی باش بایکۆتبوون لە لایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) و بە هۆی باررودۆخی ئوکراین، ئەوا ئێقامەی وەرزشی خویان گۆڕیوە.
بە پێی ئەو زانییاریانەی کە لەبەر دەستدایە لە ساڵەکانی 2022 و 2023 ڕێژەی وەرزشوانانی خەڵکی ڕووسیا کەوا ئێقامەی وەرزشی خۆیان گوڕیوە 67 کەس دەبێ. لەو هەژمارە 47 کەسیان نوێنەری وەرزشی ئۆڵۆمپیکی هاوینی، 8 نوێنەری وەرزشی ئۆڵمپیکی زستانی و 12 وەرزشوانی دیکەی نا ئۆڵۆمپیکین.

لە مانگی فێڤرییەی 2022دا، ICO ڕایگەیاند و لە فیدراسیۆنە جیهانییەکان داخوازی کرد ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکان نەدن بە وەرزشوانانی خەڵکی ڕووس و بێلاڕووس و زۆربەیانیش قەبووڵی ئەو داخوازییەیان کرد. پاشان لە کۆتاییەکانی مانگی مارسی 2023، ICO بڕیارەکەی خۆی گۆڕی و خوازیاری گەڕانەوەی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکانی کرد،بەڵام تەنیا ئەو کەسانەی کە بە هیچ شێوازێ بەشداری عەمەلییاتی تایبەتی سەربازی ڕووسیا دژی ئوکراینیان نەکردووە و هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ هێزە چەکدارەکان نەبووە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی