پاش تەواوکردنی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان، پیاوە ئاڵتونیەکەی شار، پڕۆژەیەکی تری پەروەردەیی جێبەجێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کچان هەڵەبجە


Aug 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاوە عەلی جێگری ئارێزگاری هەڵەبجە بۆکاروباری هونەری رایگەیاند: بەسوپاس و پێزانین و دەستخۆشیەوە بەڕێز کاک ئاسۆی حاجی محمدی بامۆکی، پاش تەواوکردنی قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان دەست دەکات بەپڕۆژەیەکی تری گرنگی پەروەردەیی.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٨/١٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەڵەبجە و چەند پڕۆژەیەکمان کرد، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆژەیەکی پەروەردەیی نوێی خێرخوازی لەشوێنی قوتابخانە و تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەڵەبجە، کە لەلایەن بەڕێز کاک ئاسۆی حاجی محمدی بامۆکیەوە دروست دەکرێت و شوێنی قوتابخانەکە فراوان دەکرێت و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە.

هەروەها سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی دەکات لەبەڕێز کاک شێخ علی شێخ عیزەدین کە بەردەوامە لە تەواوکردنی قوتابخانەی گۆران لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە خوار کتێبخانەی گشتی.

کامەران کەریم