مەلەوانگەیەک لەکەلار تەقیەوە
(0) /
زایەڵە - بەهۆی تەقینەوەی ماددەی کلۆرەوە لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری کەلار، کە ٣٠ ژنی تێدا بووە، چوار ژن برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
ڕزگار لەتیف جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕایگەیاند : کلۆر لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی کەلار تەقیوەتەوە و لەکاتی تەقینەوەکەدا نزیکەی ٣٠ ژنی تێدابووە، لەنێویاندا ٤ کەسیان تووشی هەناسەتەنگی بوون و ئێستا لەژێر ئۆکسجیندان لە نەخۆشخانەکەمان.
لای خۆشیهوه عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگهیاندووه: ئاگادار نەکراونەتەوە و دۆسێیەکە زیاتر پەیوەندی بە بەرگریی شارستانییەوە هەیە.
ئهوهشی خستهڕوو،دۆسێکە بێتە بەردەستمان، لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەین و زانیاری لەسەر بڵاودەکەینەوە.
ههروهها ئیبراهیم محەممەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کەلار ئاماژهی بهوه كردووه: تاوەکو ئێستا لە ڕووداوی لەو شێوەیە ئاگادار نەکراونەتەوە بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: