گەشتێک بۆ زنجیرە شاخی کێوەڕەش لە لایەن گرووپی (کێوەڕەش)ــەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە کێوڕەش شاخەوانی


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوێنێ هەینی ٢٠٢٣/٨/١٨ گەشتێک لە ڕێگەی شێبانەوە بۆ قەڵا مستەفا لە زنجیرەی شاخی کێوەڕەش لە لایەن گرووپێ کێوەڕەشەوە ئەنجام درا.

 ئەو گرووپە دوێنی هەینی گەشتێکی پڕاوپڕ لە چێژی ئەنجام داوە لەسەر زنجیرە شاخەکانی کێوەڕەش و قەڵا مستەفا لە ڕێگای شێبانەوە. پاش گەیشتن بە قەڵا مستەفا و دوای پشودانێک و خواردنەوەی چایەک و گرتنی وێنەی یادگاری،  گەڕانەوە بۆ بەنداوی سەروچاوە بۆ فێنک کردنەوەی  جەستەیان و پاشانیش گەڕانەوە بۆ خاڵی دەسپێک.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی کێوەڕەش