یەکەم موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ دەستبە دابەشکردنی یەکەمین موچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت و لە چەند رۆژێکدا موچەی سەرجەم پەروەردەکان دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست:بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، کە مووچەی مانگی ئەیلولە.
دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە تەواوی پەروەردەکان موچەکە بەسەر مامۆستایانی گرێبەستدا دابەشدەکرێت.
بڕیارە موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی ئاب و تەممووز پێکەوە دابەشبکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: