٢٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتوون لە ماڵی هاوڵاتییەک دزرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوردستان


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،لە چەمچەماڵ ٢٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتوون لە ماڵی هاوڵاتییەک دزرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە چەمچەماڵ چوار کەس بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونیان لە ماڵی هاوڵاتییەک بردوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر توانراوە هەر چوار تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، سێ لە تۆمەتبارەکان لەداکبوی ساڵی (١٩٩٩) و یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش لە دایکبوی ساڵی (١٩٩٧)ـە و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.

کامەران کەریم