کاردانەوەی مەجیدی سەبارەت بە شکستی قورسی تیپەکەی لە لیگی ئێماراتدا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئیمارات وەرزش


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری ئێرانی تیپی ئێتحاد کلبای ئێمارات پاش شکستی قورس و پڕگوڵی تیپەکەی لە لیگی نوێ ئیماراتدا، کاردانەوەی پیشان داوە.
 
تیپی ئێتحادی کلبا شەوی ڕابردوو لە یەکەمین یاری خۆیدا بۆ وەرزی 24_ 2023 ی لیگی ئێمارات بە ئاکامی 4 بەر 3 لە تیپی شارجە شکستی خواردووە. یاریزان مێهدی قائێدی کە لە گواستنەوەکانی هاویندا لەگەل تیپی ئێتحاد کلبا ڕێککەوتن یەکێک لەو سێ گوڵەی تۆمار کردووە.
 
فەرهادی مەجیدی، ڕاهێنەری تیپی ئێتحاد کلبا لە کۆتایی یاریەکەدا بەرانبەر بە تیپی شارجە گوتی: یارییەکەی زۆر باشمان ئەنجام داوە و شکستمان زۆر لا سەخت بوو بە مافی خۆمانی نایزانین، بە تایبەت ئەوەی کە لە درێژەی یارییەکەدا و بەرانبەر بە تیپی شارجە یارییەکەی زۆر بەهێزمان پێشکەش کرد.
 
ناوبراو وتیشی: دەرفەتی ئەوەشمان هەبوو کە جیاوازی گوڵ تۆمارکردن بەرانبەر بە تیپی شارجە دوو هێندە زیاد بکەین بەڵام لە دەرفەتەکان کەڵکمان نەگرت. بەرگەزن کەوتنی یاریزانەکانمان هۆکاری دۆڕانی ئێمە بوو لە یاری یەکەمدا بەڵام من متمانەم بە یاریزانەکانی خۆم هەیە و بێگۆمان قەرەبووی ئەو شکستە ناحەزە دەکەینەوە.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حمیدی