1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / کردستان / زایەڵە ئیمام حوسێن باشماخ هەرێم


Aug 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ  پێشوازی کرا لەیەکەم زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری کردن لە چلەی امام حسین (ع)  وە سەرجەم ئامادەکاریەکان کراون.

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: محەمەد تاهر ڕەشید  سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بنکە سەربازیەکانی باشماخ و دکتۆر ئیسماعیل ئەحمدی  قائیمقامی مەریوان و   ئاغای ملکی بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ دیوی ئێران بە گوڵ و شیرنی پێشوازی کرد لەیەکەم زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری کردن لە چلەی  امام حسین (ع) وە سەرجەم ئامادەکاریەکان کراون و  لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان بۆ پێشوازی کردن لە زیارەتکاران و کارکردن بەهەم ئاهەنگی لەپێناو بەرەو پێش بردنی بواری گەشتیاری و  بازرگانی و خزمەتکردن لە بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکاندا .

کامەران کەریم