هاوتیپی مێهدی تارێمی لەگەڵ نەسری عەرەبستان پەیوەندی گرتووە

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان وەرزش


Aug 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانی تیپی تۆپی پێ پورتو لەگەڵ یانەی نەسری عەرەبستان ڕێککەوتووە.

لە درێژەی کڕینەکانی یانە عەرەبستانییەکان، ئەوا هەواڵ هاتووە کە یاریزانێکی زۆر گرنگی تیپی پۆرتۆ و هاوتیپی مێهدی تارێمی لەگەڵ یانەی نەسری عەرەبستان ڕێککەوتووە.

بڕیار وایە یانەی نەسر بۆ کڕینی ئەو ئەستێرە پورتێگالیە بڕی پارەی 60 ملیۆن یۆرۆ پەرداخ بکات، کەوابوو بەو بڕی پارەیە ناوبراو دەبێتە بەنرخترین فڕۆشی مێژووی یانەی پۆرتۆ.

ڕۆمانۆ ڕایگیاندووە کە هێشتاکوو وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئەو یاریزانە ئاشکرا نەبووە و دەبێ تاقیکارییە پزیشکییەکان ئەنجام بدات.

ئەو یاریزانە کەوا نزیکەی 283 جار یاری بۆ پۆرتۆ ئەنجام داوە و نزیکەی 31 گوڵ و 75 پاسی گوڵیشی تۆمار کردووە، ئەوا هەنگاوێکی ماوە تا گەیشتن بە نەسری عەرەبستان و هاوتیپبوون لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و بروزوویچ.

ئامادەکردن:کەژاڵ حمیدی