1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / کردستان / زایەڵە باشماخ سلێمانی ئێران


Aug 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: محمد طاهر ڕەشد سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازی کرد لەئاغای محمودیان  سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندێکی یاوەری  بەمەبەستیسەردانی سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلیمانی بۆ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ .

ڕونیشکراوەتەوە:  محمد طاهر ڕەشید  سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازی کرد لە بەڕێز  ئاغای محمودیان  سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندێکی یاوەری  بەمەبەستی بینین و ئاگاداربوون لە ئامادەکاریەکانی پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی چلەی  امام حسین  و پاشان سەردانی کردنی بنکەی نشینگەی باشماخ و ئەو گۆڕەپانانەی کە ئامادەکراوە بۆ پێشوازی لە زیارەتکاران و دابین کردنی سەرجەم خزمەت گوزاریەکان و دابین کردنی پاس بۆیان  بەڕێز سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی سوپاس و دەست خۆشی هەبوو بۆ بەڕێز سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و سەرجەم لێپرسراو کارمەندان و لایەنە پەیوەندی دارەکان کەماندوونەناسانە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران و زیارەتکاراندان و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەکاریەکانی لە ئاستێکی بەرزدا پۆلێن کرد و هیوای خواست وەک چۆن پار ساڵ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ  لەڕووی ژمارەوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستاندا و لەڕووی خزمەتگوزاریەوە لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەست هێنا بەڕێزیان دڵنیا بوو کە ئەم ساڵیش مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەئاستێکی باڵادا دەبێت و پلەی یەکەمی بەدەست دەهێنێت  . 

کامەران کەریم