گواستنەوەی موندیالی WTA بۆ عەرەبستان
(0) /
زایەڵە ـــ تۆرنۆمێنتی دوایینی ئەنجومەنی پیشەیی خانمانی جیهان (WTA) لە ساڵی 2023دا دەگوێزرێتەوە بۆ عەرەبستان.
کریگ شاپیرو، پێشکەشکاری پادکێستی تێنیس دەڵێت: حەوتەی داهاتوو WTA، گواستنەوەی تۆرنۆمێنتی بەشی فیناڵ و کۆتایی ساڵی 2023 بۆ وڵاتی عەرەبستان ڕادەگەینێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوبراو، فیناڵی WTA لە شاری ڕیاز بەڕێوەدەچێت.
ساڵی ڕابردوو ئەو پێشبڕکێیانە لە 31 ئوکتۆبەر لە شاری (فورت ڤێرس)ی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تێدا کارۆلین گارسیای فەڕەنسەیی سەرکەفتنی بەدەستهێنا.
ئەمادەکردن:کەژاڵ حمیدی
تێبينيێك بنێرە: