ئەگەری یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی نەیمار و کەریم بێنزما لە لیگی عەرەبستاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش نەیمار کەریم بێنزما عەرەبستان


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕەنگە نەیماری بەڕازیلی یەکەمین یاری خۆی لە لیگی عەرەبستاندا بەرانبەر بە تیپی ئەلهیلال و کەریم بێنزما و هاوڕێیەکانی ئەنجام بدات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلڕیازیەی عەرەبستان، ڕاهێنەری ئەلهیلال پاش کۆتاهاتنی ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ لەبارەی ئامادەبوونی نەیماری بەڕازیلی دەنێو تیپی یاریزانەکانی بۆ یاریکردن لە حەوتەی پێنجمی یارییەکانی لیگی عەرەبستان و بەرانبەر بە تیپی ئەلتحاد، بڕیار ئەدات، هەمان ئەوی تیپەی کە کەریم بێنزما تێدا یاری دەکات.

چەن ڕۆژ لەمەوپێش نەیمار لە ڕاهێنانە کۆڕییەکانی تیپی ئەلهیلالدا ئامادە بووە، بەڵام ڕاهێنەری پورتێگالی ئەو تیپە چاوەڕوانی ڕاهاتنی زۆرتر لەو یاریزانە بەڕازیلییە دەکات. وادیارە هێرشبەری پێشووی پاری سێن جێرمەن ماسوولکەی ڕانی چاکتر بووتەوە و دەتوانێت یاری بکات.

تیپی ئەلهیلال بە سێ سەرکەفتن و یەک بەرانبەری لە وەرزی نوێ لیگی عەرەبستاندا ئێستا وەکوو تیپێکی 10 سەرپشکی دێتە ئەژمار.

ئامادە کردن:کەژاڵ حەمیدی