بەڕێوەبەرایەتیەک لە هەڵەبجە  دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە مەسرور بارزانی


Sep 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.

کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێوەبەرایەتیەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و،نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

کامەران کەریم